به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له دیداری سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی ستانداردی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رنامه‌ڕێژی و سه‌رپه‌ره‌شتی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و سه‌رۆکی ڕێکخراوی ستانداردی ئه‌م وڵاته، قۆناغی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئێران و عێراق سه‌باره‌ت به پشتڕاست کردنی ستانداردی 10 جۆر کاڵا له ڕێگای داڕشتنی ستاندارده هاوبه‌شه‌کان ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئێستا هه‌ندێ له کۆمپانیا پشکنینه ئه‌ورووپاییه‌کان کاری پشتڕاست کردنی به‌رهه‌مه هه‌نارده‌کراوه‌کانی ئێران بۆ عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئه‌م ده جۆر کاڵایه له لیستی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی ئه‌م کۆمپانیایه لاده‌برێت.
له‌م دیداره‌دا، نه‌یره پیروزبه‌خت، سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی ستانداردی ئێران، وتی: له 8 ساڵ پێشه‌وه تا ئێستا په‌یوه‌ندیێکی زۆر جیدی و شیاوێکمان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ستانداردی عێراق بووه و چه‌ندین جار ڕێککه‌وتن و گرێبه‌سته واژۆکراوه‌کانی نێوان دوو وڵات پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه.
به وته‌ی سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی ستاندارد له دوایین ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام دراوه‌کانی نێوان دوو وڵات بڕیار دراوه ڕێژه‌ی 51 جۆر کاڵا به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئیستانداردسازی بکرێت که له قۆناغی یه‌که‌م 10 جۆر کاڵا پشتڕاست کراوه و 41 کاڵای دیکه‌ش له دیکه‌ی قۆناغه‌کان له لایه‌ن دوو وڵاته‌وه پشتڕاست ده‌کرێت.
سه‌لمان جه‌میلی، وه‌زیری به‌رنامه‌ڕێژی و سه‌رپه‌ره‌شتی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی ستانداردی ئێران به ئاماژه به ویستی ئه‌م وڵاته بۆ ڕێککه‌وتننامه‌یێکی زیاتر له نێوان ئێران و عێراق ڕایگه‌یاند: بابه‌تی تایبه‌تمه‌ندی ته‌کنیکی ئه‌و کاڵایانه که ستانداردی عێراق پشتڕاستی ده‌کاته‌وه پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی و به‌پێی بارودۆخی ئێستای ئه‌م وڵاته‌یه.
ناوبراو له‌مباره‌وه وتیشی: جیاوازیێکی تایبه‌ت له نێوان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌کنیکیانه له هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بوونی نییه چونکه تایبه‌تمه‌ندی ته‌کنیکی کاڵا له چوارچێوه‌ی یاسا په‌سه‌ند ده‌کرێت.
سه‌رپه‌ره‌شتی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به ئاماژه به گرێبه‌سته‌کانی عێراق و ژماره‌یێک له کۆمپانیا پشکنینه ده‌ره‌کییه‌کان، زیادی کرد: به هاتنی عێراق بۆ بارودۆخی گونجاو که ئێمه له‌به‌رچاومان گرتووه ده‌مانه‌وێت که ڕێکخراوی ستانداردی وڵاته‌که‌مان بتوانێت پشکنینه‌کان له عێراق ئه‌نجام بدات و پێویست به ئاماده‌بوونی کۆمپانیا ده‌ره‌کییه‌کان نه‌بێت.
10 جۆر کاڵای ڕێککه‌وتنکراوی ئێران و عێراق له‌وان تایه‌ری ئۆتۆمبیل، ماتۆرسیکله و بایسکڵ و تایه‌ری بایسکڵ، خشت، کاشی و سرامیک، موزائیک، تایه‌ری لۆری، فێنکه‌ری گازی، مریشکی ڕچاو، دوشاوی ته‌ماته و شیره‌مه‌نییه‌کانه....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣١
News ID: 781473
ه ڕه‌وتی سه‌فه‌ری وه‌زیری به‌رنامه‌ڕێژی عێراق بۆ ئێران به ڕێککه‌وتنی دوو ڕێکخراوی ستانداردی ئێران و عێراق له‌مه‌وبه‌دوا ستانداردی 10 جۆر کاڵا له ڕێگای ستاندارده هاوبه‌شه‌کانی دوو وڵات و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی کۆمپانیا پشکنینه ڕۆژئاواییه‌کان پشتڕاست ده‌کرێت.